Telegram Group Search
ھەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەھر و نیکاح

دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە!


#نالی
ــــــــــــــــ
قەستی مردنم نییە و ئەمەوێت بجەنگم
بەڵام گەر کایەکەم دۆڕاند
ئەمەوێت باش تەواوم کردبێ...!!!!


#کامۆ
ـــــــــــــ
من بە ڕق و تووڕەییەوە کەس جێناهێڵم؛ بەڵکوو جێهشتنی خەڵک لای من زۆر هێواش و لەسەر خۆیە.
بە جۆرێک کە هەموان پێیان وایە گاڵتەیان لەگەڵ دەکەم و ناڕۆم...!!!!


#داستایۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
رۆحت‌بردووم
عەدنان کە ریمDELIIBAL@
دەنگ‌خۆشەکان بیڵێنەوە بۆمان
مامۆستا قانع
نەی کە شومشاڵە عەزیزم سەد گرامافۆن ئەژی سۆزی شومشاڵم ببێ، من عود و تارم بۆچییە؟ ڕانکوچۆخەم دەس کەوێ ،چیمە لە فاسۆن و حەریر؟ جاوی خۆماڵیم ببێ، چیتی توجارم بۆچییە؟ #قانع ــــــــــــ
تاببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و ئێڵاخی خۆم
ئاوی سوێر و دڕکە زەردەی گەرمەسارم بۆچییە؟

تا تەمـاشای قـامەت و لەنجـەی کچـی کوردم ببێ
حۆری و غیلمانی سۆفیی مفتەخوارم بۆچییه؟

#قانع
ـــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۱)

بەینێکە مەیلت لەگەڵ من ساردە
لە سەرچی مەلا، کەی ئەمە ئاردە؟

لە خۆی نەگۆڕێ، مەلا بەزێنە
دەزانێ لەمل کێیە ئەم دەینە؟

لەسەر قسەی خۆی سوورە ئەو پیاوە
مەلای ماوەران نایباتە دواوە

مەڵکەدۆمیان کرد بە حاکم‌باشی
لە پێشا سەری دایکی خۆی تاشی

زۆر سەیرە مەڵکە مەنعی من دەکا
کەچی بۆخۆیشی وشکەڕن دەکا

وەتی نەماون مەل لە سەر پەلان
کوڕکوڕە بۆتە شابازی مەلان

هەر کە مەنجەڵە بوو بە مەنجەڵۆکە
ئاغاژنیشمان بوو بە جندۆکە

نە نان و بەرگە، نە دار و ڕەژی
سەگ مەرگی ئەژی بە مەمرە مەژی

مەنزڵ ئەڵێن پاک یا پا ئەیبڕێ
کەی پێڵاوی پا، بێ‌پا ئەیدڕێ؟

مەیکوتە جەوتە، مەیکوتە جەوتە!
ئەوەی تۆ لە دووی وێڵی هەڵکەوتە

مەیموون کە قنگی سووتا، مەجبوورە
بێچووی خۆی لە ژێر دەنێ، ببوورە

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
کەفارەی دووری،
باوەشێکی دوور و درێژە...!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــ
سەیرکە،
سەیرکە خۆشەویستی بەرەو چ دەریایەکی بردین؛
عەشق
سەختترە لە خەیاڵ،
سەختترە لە جەنگ،
سەختترە لە گۆرانی ‌وتن لە ژوورەکانی مردندا؛
دوای تێپەڕین لە دواهەمین پاسەوان،
کە دواهەمین هەناسەمان دەبا؛

بەڵام من وەک سێحربازێ مسقاڵی ئەم زەرنیخەم لەسەر تەرازووی ئەم بازاڕە بۆ ناکێشرێ...

عەشق جەنگە،
بەڵام ئێرە بازاڕی خیانەتە...!!!

من وەک سێحربازێک بۆنی زەردەخەنەی جەنگەڵەکان لە لێوم ئەهات؛
بەڵام فێر بووم بەم دەمامکە سپییانەوە،
خۆم لە پیاوە شەڕانگێزەکان ون بکەم و
لە ناو بازاڕی ئاسنینی ئەم پیاوە زرێپۆشانەدا دەفتەرەکانی مناڵیم بدڕم و بڵێم:
عە‌شق گەمەی مناڵانە  و من گەورە بووم و بێگوناهم

ئەی یار! خۆشەویستی فێری چ درۆیەکی کردین...!!!!

#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــــ
ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟

#کۆمێنت
ـــــــــــــــــ
بایۆی تێلێگرامەکەت چییە؟
بزانین جوانترین بایۆ لای کێیە


#کۆمێنت
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۲)

مەیموون تیف تیفەش بکا مەیموونە
کۆتە و قەدیفەش بگرێ مەیموونە

مێخ زنجیر ئەوا ڕەشەبا ئەیبا
پێچەکۆڵەیان دابەر، تا نەیبا

دایمەکوتە بەهیچ کوێی نزم و بەرزا
میخی دوو هاچە ناچێ بە عەرزا

نابزوێ لە کوێ قوون داسەپێنێ
لەبەر بێ کاری مێش دەخەسێنێ

مێشوولە کۆمەڵ بگرێ لە شوێنێ
فیلیش ییخ ئەدا، کەڵ دەبەزێنێ

نەوا بە، مردی کەس نەیبێ خەمت
نە وابە نەفڕێ، مێش لەبەر دەمت

دایان بە دۆمێک مەقامی میری
دایکی لە پێش دا خستە بەر کیری

لە مێوژە ڕەشە مەڕوانە ڕەشە
تام و لەزەتی هۆی گەشی لەشە

ئەگەرچی کوێرنان لەم پەندە زیزە
پێغەمبەر فەرمووی: میوان ئازیزە

میوان ئەرکی چەس بێت و بڕوا زوو
خانەخوێ ئەشێ کڵاو هەڵوازوو

میوان بە خوڵقی خانەخوێ بەندە
قەدر و حورمەتی کەم بوو، دڵمەندە

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
ئەو کەسەی ژیانێکی باشی ئەبێت
کە بتوانێ باشتر لە خەڵکی خۆی فریو بدات...!!!!

#داستایۆفسکی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم سڵاو و ماڵاواییانە ئاخرسەر لە ناومان ئەبات...!!!!

#ڤیرجینیا_وۆڵف
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
لەبیرکردنی کەسێک کە خۆشت‌دەوێ
وەکوو توانەوەی قەندێکە کە خستووتەتە ناو چایی،
ڕاستە کە ئەو قەندە تواوەتۆ و نابینرێ بەڵام تامی ئەو چاییە بۆ هەمیشە دەگۆڕێ...!!!



#بۆرخێس
ــــــــــــــــــ
بۆ جێ‌کردنەوەی ئەم هەموو خەمە،
پێویستمان بە دڵی گەورەتر بوو...!!!


#ئیبراهیم_نەسروڵڵا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کوردستانە بێشەڵانی شێرەکەی مەیدانمە
خاک و بادی نیشتمانمە بێشکەیی لاوانمە
کوردستانە مەکتەبی ویژدان و هەم عیرفانمە
دڕک و داڵی کوردستانە سۆسەن و ڕێحانمە
گەرمەسێری کوردستانە شەربەت و فنجانمە

کێو و کوێستانی وڵاتی کوردستانە جەننەتم
خاکی خاوەن ڕزقی کوردە دایکی پڕ شەفقەتم
ئاوی سارد و نانی زۆر و نیعمەتی بێ زەحمەتم
کەی وەکوو خەڵقی لەخاکی خەڵکەدا پڕ میحنەتم
هەر ئەڵێم ئاوا بێ یا ڕەب (جنەالعەدنانم)ـە

قەسری فیردەوسی بەرینە باخی هەنجیر و هەنار
خاوەنی حەوز وحەیات و مەڕ مەڕ و جۆگەوچنار
کەوسەرم جۆگەی دەڵێنە یا بناری سەر چنار
چەمچەماڵ و بازیانم مەسکەنی شیرین سوار
بێ تەماشای شارەزوورکە چاڵی دەغڵ و دانمە

فەخری ڕازی بی بەبێ کەس حورمەت و قەدرت نییە؟
سەدکوڕت گەر بێ کە خۆت ماقووڵ نەبی سوودی چییە؟
مڵکی بێ خاوەن عەزیزم هەر وەکوو داری بییە
با کەوانیش خۆش بپێکێ موزتەڕی لۆیێ ژییە
کوا پیاوێ تێ بگا لەم شیعرە بێ مەعنانمە

قانعم ئەسپی خەیاڵم چەندێ تر سەر گەرم ئەبێ
مشتەری ئەشعارەکانم قەڕنێ تر بێ شەرم ئەبێ
ئەی ئەسەف! هەرتاکوو بەردی ڕەق تەواوی نەرم ئەبێ
چەن فەقیری دڵ خەیاڵی داخڵی سەر تەرم ئەبێ
من ئەبێ چی بکەم کە ئێستە ئارەزووی مەیدانمە؟


#قانع
ـــــــــــ
ئێوە چی پێ دەڵێن؟؟


#کۆمێنت
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۳)

قەدیمی دەڵێن میوان بە دیاری
باش‌تر دەنوێنێ تەرح و دیداری

میوان هەوەڵ ڕۆژ ڕووی کردە هەر کوێ
ئەو ڕۆژە بۆتە جێژنی خانەخوێ

مەشهوورە: میوان دیاریی خوایە
خۆی میوانگربێ، ئەشهەدوو وایە

میوان دێ، لە ناو سەگەل هاهایە
هەویرەکەشمان شلە و لێی نایە

وادەگێڕنەوە: خانەخوێی کوێرنان
بە میوان دەڵێ نان ئەخۆی میوان؟!

خانەخوێ و میوان کە بوو بە شەڕیان
زوو بڕوا، زەحمەت کەم کا لە سەریان

ئەو کاتە میوان خانەخۆیی دەرکرد
هی غەیرە و نەناسراوی له سەر کرد

میوانی درەنگ‌وەخت و لە ناکاو
گلەیی لەسەرخۆیەتی، تەواو

میوان لە خۆشەویستی میوانە
ویستی سەردانە، نەک نان و خوانە

میوانی؟ ئەشێ ورگی خۆت تێر کەی
ناشێ کەسی تر بەو ماڵە فێر کەی

پیاوی ژیر قسەی شێتانە ناڵێ
میوانی ساتێ، جاسووسی ساڵێ

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
کاتێک لێیان پرسی بۆچی هەمیشە ڕەش ئەپۆشی؟
وتی:
"ئازییەتباری ژیانمم"


#چێخۆف
ــــــــــــــــــــ
2024/05/22 03:20:46
Back to Top
HTML Embed Code: